پۆلیس دەستوەردانی لە خۆپیشاندانەکاندا کرد کە لە سەرانسەری فەرەنسا بەڕێوەچوو، بە بانگەوازی سەندیکاکان دژی چاکسازییەکە، کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٤ ساڵ.
بە ملیۆنان کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی. خۆپیشاندەران داوایان کرد حکومەت دەستبەرداری چاکسازییەکە بێت کە وەک کۆتایی پەسەندکرا، بەبێ ئەوەی دەنگ لە پەرلەماندا هەبێت.
جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم ١٧٢ کەس دەستگیرکراون و ١٤٩ پۆلیس و جەندرمەش برینداربوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مارتین گریفیتس بەڕێوبەری باری لەناکاو و یاریدەدەری سکرتێری گشتیی بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "داگیرکەریێکی زەوینی بۆ سەر رەفەح بە واتای ترۆما و مەرگی زیاتر دێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بە بۆنەی "١ی ئایار رۆژی کار و هاوپشتی" پەیامێکی بڵاو کردەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا و قودس لانیکەم ٢٠ فەلەستینیی دیکەی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٥٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٧٦٥ کەسیش بریندار بوون.